له‌سه‌ر جوتبوونی دوو گوێدرێژ 15 كه‌س كوژرا
جووتبوونی دوو گوێدرێژ شه‌ر له‌نێوان دوو عه‌شیره‌تدا هه‌ڵده‌گرسێنێت‌و له‌ئه‌نجامدا كوژرانی 15 كه‌سی لێده‌كه‌وێته‌وه.رۆژنامه‌ی (الاسبوع) كه هه‌فته‌ی جارێك له وڵاتی یه‌مه‌ن بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌یه‌كه‌مین ژماره‌ی ساڵی نوێیدا به‌مانشێتی "له‌سه‌ر لاقه‌كردنی گو‌ێدرێژێك 15 كه‌س كوژرا" چووه ناو بازاره‌وه.(الاسبوع) ئاشكرای كرد كه له‌گوندی ئه‌لخه‌ربه‌ی وڵاتی یه‌مه‌ن دوو گوێدرێژ كه سه‌ر به‌دوو عه‌شیره‌تی جیاوازن پێكه‌وه جووت ده‌بن ، دوای ئه‌وه‌ی عه‌شیره‌تی خاوه‌ن گوێدرێژه "ماكه‌ره‌كه" پێیده‌زانن شه‌رو پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولادا رووده‌دات.رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه شه‌ره‌كه تفه‌نگ‌و رومانه‌ی‌و ده‌ستی تیادا به‌كارهاتووه، بۆیه له‌ئه‌نجامی شه‌رێكی درێژخایه‌ندا"15 كه‌س له‌هه‌ردوولا كوژراوه‌و دوانزه‌ی تریش برینداربوون".رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت"كوژراو برینداره‌كان ژن‌و منداڵیشی تیادایه

0 comments:
Post a Comment